نەتانیاهۆی داگیرکەر: ئێمە ئاگربەستێکمان ناوێت کە کۆتایی بە جینۆساید بهێنێت!

بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رایگەیاند کە ئەوان ڕێککەوتنێک قبوڵ ناکەن کە کۆتایی بە داگیرکاری لە غەززە بهێنێت.
نەتانیاهۆی داگیرکەر رایگەیاند کە ئەوان رێککەوتنێک قبوڵ ناکەن کە بە تەواوی کۆتایی بە هێرش و داگیرکارییەکانیان لە کەرتی غەززە بهێنێت.
نەتانیاهۆی داگیرکەر لە پەیامێکی ڤیدیۆیی کە بڵاوی کردەوە، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە و دانوستانەکانی ئاگربەست و ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران لێدوانێکی دا. نەتانیاهۆ دووپاتی کردەوە کە مەرجەکانی حەماس بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی داگیرکەران بۆ سەر کەرتی غەززە و داگیرکارییە سەربازییەکانیان قبوڵ ناکەن و ئەگەرنا مەحاڵە بەدیهێنانی "پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەربەدەرکردنی خەڵکی غەززە."
نەتانیاهۆی داگیرکەر ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەرەکییان دیپۆرتکردنەوەی فەلەستینییەکانی غەززەیە بۆ وڵاتانی دیکە لەژێر ناوی "کۆچی خۆبەخشانە".
نەتانیاهۆ ئیدیعای کرد کە حەماس ئەو ڕێککەوتنەی ڕەتکردەوە کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا پێشنیاریان کردبوو بۆ گۆڕینەوەی ئەسیرەکان، کە بریتی بوو لە ئازادکردنی نیوەی ئەسیرە داگیرکەرەکان کە لە ژیاندا ماون و گەیاندنی تەرمی بەشێک لە ئەسیرە مردووەکان.
نووسینگەی بەناو سەرۆکوەزیرانی داگیرکەر رایگەیاند، بە پێچەوانەی لێدوانەکانی نەتانیاهۆ، تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی لە لایەن حەماسەوە وەرنەگیراوەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (ئونروا) راگەیاند، لە غەززە نزیکەی ٦٦٠ هەزار منداڵ بەهۆی شەڕ لە پەروەردەیی بێ بەش بوونەتە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥١ هەزار و ٢٠١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ٨٦٩ کەس.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتانە ناو مزگەوتی ئەقسا و رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو حەرەمی پیرۆز کرد.
لە پارێزگای دەلهیی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.